شێوازی پڕكردنەوەی فۆڕم بۆ تەوتینی مووچە ئاشكراكرا
نها نیوز – هەواڵەکان
سەرۆكی لیژنەی پڕكردنەوەی فۆڕم لە یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگە شێوازی پڕكردنەوەی فۆڕم بۆ تەوتینی مووچە و رێکەوتنی لەگەڵ بانکەکان ئاشكرا دەکات.
یوسف ئەنوەر، سەرۆكی لیژنەی پڕكردنەوەی فۆڕم لە یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگە لە لێدوانێكدا ئاشکرایکرد "لەگەڵ بانكی تی بی ئای رێككەوتن كراوە و دوای ئەوەی فۆڕمی پڕكردنەوەی تەوتینمان هێناوە و رێنمایی پێویست وەرگیراوە كە تیمێكی تەكنیكی بۆ ئەو مەبەستە پێكهێندراوە و كار لەسەر پڕكردنەوەی فۆڕمەكە دەكرێت و پێشوەختە فۆڕمێك دروستكراوە بە زمانەكانی، كوردی، عەرەبی و ئینگلیزی".
سەرۆکی ئەو لیژنەیە ئاماژەی بەوەشدا "دوای ئەوەی فۆڕمەكە لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگە پڕدەكرێتەوە و دەخرێتە سەر فۆڕمی تی بی ئابی كە كاردەكەین لەم هەفتەیە 25%ی یەكەی 70 فۆڕمەكە پڕبكەنەوە و تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ پڕۆسەكە كۆتایی پێ بێت".
|