ئابوری

میدیا عێراقییەکان: ئەمڕۆ مووچەی تەواوكاری دەگات و لە ماوەی سێ رۆژدا مووچە دابەشدەكرێت

نها نیوز – هەواڵەکان
میدیا عێراقییەکان ئاشکرایدەکەن، بەغدا ئەمڕۆ یەکشەممە بڕێك پارەی دیكە دەخاتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێم و ڕۆژی سێشەممە دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات و تا ڕۆژی پێنجەشەممە مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەشدەكرێت.

میدیا عێراقییەکان بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەكی ئاگادار بڵاویانکردووەتەوە "کەمیی لە بڕی ئەو پارەیەدا هەیە کە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تەرخانکراوە و بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە حكومەتی ناوەند بڕێك پارەی دیكە بخاتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم".

ئاماژە بەوەش دەکەن "دوای گەیشتی پارەكە، وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچە ڕادەگەیەنێت و بە ئەگەرێكی زۆرەوە ڕۆژی سێشەممە دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات و تا ڕۆژی پێنجشەممە مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت".

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ناوەڕاستی مانگی 10ـداین و بەپێی زۆرینەی سەرچاوەکان، تا پێش هەڵبژاردن کە رۆژی 20ـی 10ـیە، مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆران دابەش دەکرێت.
 
2024-10-13
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.