ئابوری

حکومەتی کاربەڕێکەر بڕیارە یەکلاکەرەوەکەی لەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی 9 دا

نها نیوز - هەواڵەکان

یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاشكرای‌ ده‌كات، ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی 9 دابه‌شده‌كه‌ن.

رێباز حەملان، یاریدەدەری مه‌سرور بارزانی‌ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان له‌لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا وتی "ئەم هەفتەیە دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی 9 دەکەین".

جێی ئاماژەیە، حكومه‌تی‌ عێراق نزیكه‌ی‌ ترلیۆنێک دیناری بۆ مووچەی مانگی 9ی مووچەخۆرانی هەرێم ناردووە. وا له ‌ناوه‌ڕاستی‌ مانگی‌ تشرینی یەکەم نزیكده‌بینه‌وه‌، به‌ڵام تائێستا حكومه‌تی‌ کاربەڕێکەری هه‌رێم مووچه‌ی‌‌ دابه‌شنه‌كرووه‌. ‌ 
 
2024-10-12
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.