وەزارەتی دارایی لەبارەی راگرتنی مووچەوە زانیاری ئاشکرا دەکات
نها نیوز – هەواڵەکان
سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی و ئابووریی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایدەگەیەنێت، پرۆسەى بایۆمەترى بۆ ئەو مووچەخۆرانە بەردەوام دەبێت کەخۆیان لە پرۆسەکە تۆمارنەکردووە. دەشڵێت "مووچەى کەس نابڕدرێت تاوەکو ساڵى نوێ".
سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی و ئابووریی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمى کوردستان بە میدیاکانی راگەیاند، ئەنجامدانى پرۆسەى بایۆمەترى بەردەوامدەبێت و سەرجەم مووچەخۆران دەگرێتەوە.
دەشڵێت، بەگوێرەى رێککەوتنى ئەنجوومەنى ئابوریی هەرێمى کوردستان و حکومەتى فیدڕاڵ تاکۆتایی ساڵ دەرفەت دراوەتە مووچەخۆران بۆ ئەنجامدانى بایۆمەترى و تا ئەوکاتە مووچەکانیان نابڕدرێت بەڵام بۆ ساڵى داهاتوو یەکێک لە مەرجەکانى پێدانى مووچە ئەنجامدانى بایۆمەترییە.
بەگوێرەى بڕیارێکى وەزارەتى دارایی و ئابوورى، لە مانگى تەمموز دوو مانگ درایە ئەو مووچەخۆرانەى کە بایۆمەترییان ئەنجام نەداوە و لەدواى ئەو بەروارە ئەوانەى خۆیان لە پرۆسەکە تۆمارنەکەن، مووچەکانیان دەبڕدرێت.
|