تەیف سامی گورزێکی دیکە لە "هەژماری من" دەدات و بانکەکە بێبەشیدەکات لە پارە
نها نیوز - هەواڵەکان
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، تەیف سامی "هەژماری من"ی قبوڵ نییە و ئامادە نییە پارە لە بانکی ئەهلی دابنێت.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە میدیای حزبەکەی دەڵێت"ئەگەرچی حكومەتی هەرێم پڕۆژەی هەژماری منی دەست پێكرد، بەڵام تاوەكو ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق، پڕۆژەی هەژماری منی قبوڵ نەكردوە، لەبەرئەوەی حكومەت بەپێی رێكارە یاسایی و ژمێریارییەكان پارەی خۆی ناخاتە بانكی ئەهلییەوە، پارەی خۆی دەخاتە بانكی حكومییەوە".
ناوبراو ئاماژە بەوەش دەکات "وەزارەتی دارایی عێراق ئەو بڕە پارەیەی كە وەكو مووچەیە دەبێت بیخەنە سەر حسابێك كە لە بانكێكی حكومییە، دواتر دەكرێت لەو بانكە حكومییەوە بۆ كارئاسانی مووچەخۆران، بەشێوەی حسابی لاوەكی جارێكی تر لەگەڵ بانكە ئەهلییەكاندا یاخود لەگەڵ نوسینگەكانی حەواڵەدا مامەڵە بكرێت و كارئاسانی بكرێت بۆ راكێشانی مووچە".
د. نەرمین مەعروف لە وتەکانیدا جەخت لەوەش دەکاتەوە کە "ئەسڵی حسابەكە" دەبێ لە بانكێكی حكومی بێت.
|