ئابوری

بڕیار لەسەر مووچەی چوار مانگی ئەم توێژە درا

نها نیوز – هەواڵەکان

بەگوێرەی وتەی کارۆخ گوڵاوی نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست، مووچەی مانگەکانی (6،7،8 و 9) هیچیان نافەوتێن و هەفتەی داهاتووش یەکێکیان خەرج دەکرێت.

کارۆخ عەبدوڵا گوڵاوی، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست وادەی دابەشکردنی شایستەی دارایی سێ مانگی مامۆستایانی وانەبێژ و مووچەیەکیشیان وەکو مامۆستای گرێبەست دەخاتەڕوو.
 
ـ لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە رۆژی یەکشەممە دەست بەدابەشکردنی شایستەی مانگی (6)ی مامۆستایانی گرێبەست دەکرێت لەسەرجەم پەروەردەکانی (هەولێر، سلێمانی، دەهۆک، گەرمیان، هەڵەبجە، زاخۆ، سۆران و راپەڕین ).

ـ دەربارەی مووچەی مانگی (9)ی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت، بۆ ئەم مەبەستە نوسراوی فەرمی بۆ ئەنجومەنی وەزیران کراوە، بۆ ئەوەی تەمویلی پارەکەیان بکرێت لەرێگای وەزارەتی دارایی بۆ بانکەکان، بۆ ئەوەی مانگانە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دابەش بکرێت.

ـ بۆ شایستەی مانگەکانی (7، 8) کە نیو "مقطوتە"، دوای مووچەی مانگی نۆ لە دەرفەتێکدا بەیەکەوە دابەش دەکرێن، بۆیە ئەم شایستەیە نافەوتێت.

جێی ئاماژەیە، لە ئێستاوە مامۆستایانی گرێبەست لە پەروەردەکان مامەڵەی گرێبەست دەکەن، دوای تەواو بوونیان راستەخۆ لە بانکەکان بایۆمەتەری (UPN) یان بۆ دەکرێت. هەروەها ژمارەی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار و 933 مامۆستایە.
 
2024-10-10
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.