ئابوری

لیژنەی دارایی: گرفت لە بەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەماوە

نها نیوز – هەواڵەکان
هەفتەی داهاتوو، شاندێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و سەرۆکی لیژنەکەش دەڵێت "ئێستا گرفت لە بەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەماوە".

عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند "هەفتەی داهاتوو، شاندێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق بۆ چۆنێتیی جێبەجێکردنی بڕیار و راسپاردەکانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی نێوان هەردوو حکوومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان، سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ وەزارەتی دارایی کۆ دەبێتەوە".

دەشڵێت، لیژنەی دارایی وەکو لایەنێکی چاودێر، بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنانە دەکات کە لە نێوان هەردوو حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە بواری مووچە، باج، گومرگ و دەروازە سنوورییەکان کراون.

بە وتەی سەرۆکی لیژنەی دارایی "ئێستا گرفت لە بەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەماوە و بەپێی بڕیای ئەنجوومەنی وەزیرانیی عێراقیش، دەبێت تاوەکوو مانگی 12 مووچەی فەرمانبەران بەردەوام بێت. لە بەرامبەردا مۆڵەت دراوە بە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان تاوەکوو کێشە و گرفتەکانی لیستی مووچە چارە بکات".
 
2024-09-14
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.