ئابوری

تەیف سامی لەبارەی مووچەی هەرێمەوە هەواڵی ناخۆش رادەگەیەنیت

نها نیوز – هەواڵەکان

ئەندامێکی لیژنەی دارایی عێراق رایگەیاند، تەیف سامی وەزیری دارایی وتویەتی هەندێک دامودەزگا مووچەکانیان دوا دەکەوێت، بەڵام مسۆگەرە.

مستەفا گەرعاوی، ئەندامی لیژنەی دارایی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی وڵاتەکەی راگەیاندووە "لە کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق داوامان لێکردووە، کێشەکانی پەیوەست بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان یەکلابکەنەوە و پارەی کاشیان بۆ دابینبکات".

گەرعاوی لەبارەی لێدوانی تەیف سامییەوە سەبارەت بە دواکەوتنی مووچەی هەرێم، وەزیری دارایی عێراق پێی وتوون "پارەی مووچە بەتەواوی دابینکراوە و مەترسی لەسەر نییە، رەنگە هەندێک دامودەزگا ناوبەناو مووچەکانیان دوا بکەوێت، بەڵام مسۆگەرە.

هاوکات تەیف سامی وتوشیەتی "پێویستە عێراق تەنها پشت بە نەوت نەبەستێت وەک داهاتی سەرەکی و رێگاچارەی خێرا بدۆزێتەوە بۆ داهاتی نانەوتی و گەڕانەوەی قەرزەکانی کە لەلای دامەزراوە حکومی و ناحکومییەکانە".
 
2024-09-13
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.