ئابوری

ئاژانسی‌ به‌غداد ئه‌لیه‌وم: رۆژی سێشەممە مووچەی مانگی 8 خه‌رج دەکرێت

نها نیوز - هەواڵەکان

ئاژانسی بەغداد ئەلیەوم لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە کە ناوی ئاشکرانەکراوە رایگەیاند، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ناوه‌ڕاستی‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوو مووچەی مانگی 8 خه‌رج بكرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە عێراق کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرابکرێت بە ئاژانسی‌ به‌غداد ئه‌لیه‌ومی وتووە "وه‌زاره‌تی دارایی عێراق لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمی‌ به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ كه‌ دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ نێردراوه‌ و له‌ ئێستادا وردبینی بۆ ده‌كرێت، به‌تایبه‌تی دوای دامه‌زراندنی مامۆستایانی وانه‌بێژی هه‌رێم".

لەبارەی وادەی خەرجکردنی مووچەی مانگی 8 سەرچاوەکە ئەوەشی بۆ ئاژانسەکە ئاشکرا کردووە "دوای ئه‌وه‌ی وردبینی‌ لیسته‌كان ته‌واو ده‌كرێت، به‌ ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ سێشه‌ممه‌ی داهاتوو خه‌رج ده‌كرێت".

بەوتەی ئەو سەرچاوەیەش بێت "ئه‌مجاره‌ مووچه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان خه‌رج ده‌كرێت.
2024-09-13
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.