دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت دەکرێت
نها نیوز – هەواڵەکان
بەگوێرەی وتەی پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەری، دوای گەیشتنی پارەکەی بەغدا لیستی مووچەی مانگی هەشت بڵاودەکرێتەوە و مووچە دابەشدەکرێت.
پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی کاربەڕێکەری هه‌رێمی كوردستان بە میدیای حزبەکەی وتووە "دوای بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بۆ ناردنی مووچه‌ی مانگه‌كانی داهاتووی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، هیچ به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م ناردنی مووچه نه‌ماوه و چاوه‌ڕێی ناردنی ئه‌و پاره‌یه ده‌كه‌ین كه ماوه".
لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشتیشەوە هەورامانی ئاشکرایکردووە ''دوای ناردنی پاره‌كه‌ی به‌غدا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیستی مووچه بڵاوده‌كاته‌وه و ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی هه‌شت ده‌كرێت و ئاماده‌كارییه‌كانیش بۆ مووچه‌ی مانگ نۆ ده‌ست پێ ده‌كات".
ناوبراو وتیشی "پێشوازیی لەم لێکتێگەشتنە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ دەکەین و ئومێدەوارین لەسەر پرسەکانی دیکەش بگەینە رێککەوتن، هەروەکو چۆن لە پرسی مووچە لێکتێگەشتنەکان ئەنجامی هەبوو".
|