| سەرچاوەیەک: لیستی مووچەی مانگی هەشت دەنێردرێت بۆ بەغدا
                              نها نیوز – هەواڵەکان 
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم ڕایگەیاند، ئامادەکاری بۆ ناردنی لیستی مووچەی مانگی هەشت دەکەن.
 
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئێستا ئامادەکاری بۆ ناردنی لیستی مووچەی مانگی هەشت دەکەن و دەشڵێت "تاوەکو 10ـی ئەم مانگە لیستەکە ڕەوانەی بەغدا دەکەین".
 
ئەمە لەکاتێکدایە، بەهۆی ناڕوونی لە لیستی مووچەی مانگی حەوتدا، تائێستا بەغدا مووچەی ئەو مانگەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی نەناردووە و بەردەوامە لە وردبینکردنی لیستی مووچەی مووچەخۆران.
   |