ئابوری

هەواڵی ناخۆش لەبارەی دواکەوتنی مووچەوە گەیشت

نها نیوز - هەواڵەکان

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی دواکەوتنی مووچەی مانگی حەوت فەرمانبەران ئاماژە بەوە دەکات کە بەگوێرەی دوایین بەدواداچون، وەزارەتەکە هێشتا وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەران ‌و مووچەخۆرانی هەرێم تەواونەکردوە.

سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق باس لەوە دەکات کە بەرپرسێکی وەزارەتەکە پێی راگەیاندووە، وردبینییەکە کاتی دەوێت.

ناوبراو ئەوەش دەخاتە روو، لە وەزارەتی دارایی عێراق بەدواداچونی کردووە بۆ مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، دەرکەوت لە وەزارەتی دارایی، هێشتا وردبینی لە لیستەکە تەواو نەبووە، کاری لەسەردەکرێت‌، هاوکات بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، بەرپرسێکی وەزارەتەکەش پێی راگەیاندووە، وردبینی تەواو نەبووە و کاتی زیاتری پێدەچێت.
 
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، کە هاوکات سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەرییە دەشڵێت "ئەو قسانەی کە لە میدیاکانەوە باس لەوەدەکات، وەزارەتی دارایی عێراق وردبینیی لە لیستی مووچە تەواوکردووە، دەرکەوت ڕاست نییە و پرۆسەکە هێشتا ماویەتی.

2024-08-06
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.