ئابوری

بەپەلە.. دارایی عێراق دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت کرد

نها نیوز – هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی عێراق دەستیان بەدابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکانی عێراق کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند "فەرمانگەی ژمێریاری سەربە وەزارەتی دەستیکردووە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان.

وەزارەتە ئاشکراشی دەکات "داوا لە نوێنەرانی وەزارەتەکان دەکەین سەردانی بەشی ژمێریاری وەزارەتی دارایی بکەن بۆ تەواوکردنی مەرجەکانی وەرگرتنی مووچەی مانگی تەمموز.

هاوکات سەبارەت بە مووچەی مانگی تەمموزی مووچەخۆرانی هەرێم، رۆژی رابردوو وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی حەوتی هەرێم گەیشتە بەغدا، دواى تەواوبوونی وردبینى لە لیستی مووچەدا، پارەی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆران رەوانەی هەرێم دەکرێت.
 
2024-07-22
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.