ئابوری

دەست بەدابەشکردنی مووچە ئەم شوێنە دەکرێت

نها نیوز - هەواڵەکان

ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت.
 
بەپێی زانیارییەکانی میدیای پارتی، ئەمڕۆ دووشەممە، مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی پەرلەمانی کوردستان دابەش دەکرێت. 
پەرلەمانی کوردستان زیاتر لە 600 فەرمانبەری هەیە و تائێستا مووچەی مانگی حوزەیرانیان وەرنەگرتووە.
 
هاوکات  بڕیاربوو مووچەکە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بدرێت، بەڵام بەهۆی بوونی تێبینی لەسەر لیستی مووچەکەیان، بەغدا مووچەکەی دابین نەکرد. حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی مووچەی ئەم مانگەشیان پێدەدا.
 
لەوبارەیەوە سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت "پێشتر لیژنەی چاودێریی دارایی عێراق سەردانی پەرلەمانی کوردستانی کردووە و بە وردی سەیری لیستی ناوەکان و مووچەیان کردووە و هیچ گرفت و تێبینییەک نەبووە.
2024-07-22
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.