ئابوری

ئێستا گەیشت.. بانکی رافیدەین هەنگاوێکی گرنگ بۆ هاوڵاتییان رادەگەیەنێت

نها نیوز – هەواڵەکان

بانکی رافیدەین بۆ پێشکەشکردنی خزمەتی زیاتر بە هاوڵاتییان و ئانانکاریکردن هەنگاوێکی نوێ رایدەگەیەنێت. 

بانکی رافیدەین لەمیانی راگەیەنراوێکیدا ئاشکرایکردووە "لەم دواییەدا بانکەکە گۆڕانکارییەکی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە لە شێوازی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتییان و پابەندبوون بە ئاسانکاریکردن و پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە بانکییەکان، ئەوەش رۆڵێکی کاریگەری لە پشتگیریکردن و بەرزکردنەوەی ئابووری وڵات هەبووە.

رافیدەین ئاماژەی بەوەشداوە "بۆ بەردەوامیدان بە پشتگیریکردن و بەرزکردنەوەی ئابووری وڵات، لە هەنگاوێکی نوێدا کار لەسەر بەرزکردنەوەی ئەزموونی بانکی و زیادکردنی ژمارەی لقەکانمان دەکەین.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە بانگە ئەوەش دەخاتە روو "ئامادەین بۆ گرتنەبەری هەر رێکارێکی پێویست بۆ رێگریکردن لە سپیکردنەوەی پارە و پابەندبوون بە رێسا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان.

بانکی رافیدەین دەشڵێت "لەماوەی رابردووشدا چەندین پاڵپشتی داراییمان بۆ جێبەجێکردنی ژمارەیەک پڕۆژەی گەشەپێدان و بازرگانی لە عێراقدا دابین کردووە کە یارمەتیدەر بووە لە بەرزکردنەوەی گەشەی ئابووری وڵات.

 
2024-07-19
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.