ئێستا گەیشت.. چارەسەرێکی یەکلاکەرەوەی دیکە بۆ مووچە ئاشکراکرا
نها نیوز - هەواڵەکان
ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی، فەرمانگەكان دەتوانن لیستی مووچە بە واژووی بەڕێوەبەری فەرمانگە، ژمێریاری و وردبینی ئامادەبكەن و رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بكەن كە مانگانە مووچەكەیان بۆ رەوانە دەكرێت.
سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق وتی "بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق، بەبێ گەڕانەوە بۆ نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە بەغدا هەر فەرمانگەیەك بیەوێت دەتوانێت لیستی مووچە ئامادەبكات و واژووی بەڕێوەبەری فەرمانگە، ژمێریاری و وردبینی لەسەربێت و رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراقی بكات، ئەو كات مووچەكانیان بەبانكی دەكرێت و مانگانە تەمویلی مووچەكەیان دەكرێت.
سەبارەت بە دواکەوتنی مووچەی وەزارەتی کارەبا سۆران عومەر ئەوەشی خستە روو “بەغدا زانیاریی وردی لەسەر تەواوی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم هەیە ئەو گرفتەی بۆ مووچەی وەزارەتی كارەبا دروستبووە، ئێمە پێشتر رامانگەیاند گرفت لە لیستەكەیاندا هەیە و ئێستاش بەهۆی ئەو گرفتەی لە لیستەكەدا هەیە ناردنی مووچەی وەزارەتی كارەبا دواكەوتووە.
|