بەپەلە.. کێشەی مووچەی وەزارەتی کارەبا و پەرلەمان چارەسەرکرا
نها نیوز – هەواڵەکان
سەرچاوەیەک لە حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم دەڵێت "كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا و پەرلەمانی كوردستان چارەسەركرا و هەفتەی داهاتوو دابەش دەكرێت.
سەرچاوەیەك لە حكومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستانەوە ئاشکرای دەکات، كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبای هەرێم و پەرلەمانی كوردستان چارەسەر كراوە.
ڕاشیگەیاندووە، لە كۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی فەرمانبەرانی ئەو دامەزراوانە لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدڕاڵەوە خەرج دەكرێت و ڕەوانەی هەرێم دەكرێت.
جەختیشی كردووەتەوە، لەگەڵ گەیشتنی پارەكە، دەست بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی كارەبا و پەرلەمان دەكرێت.
کێشەى مووچەى پەرلەمانى کوردستان جیاوازیى میلاک بوو لەگەڵ مانگى رابردوو کە حەوت فەرمانبەر زیادبوون و لەلایەن دیوانى چاودێریى دارایی عێراقەوە چارەسەکراوە؛ کێشەى وەزارەتى کارەباش لەسەر 2400 پۆلیسی کارەبا بووە و میلاکیان بۆ سەر وەزارەتى ناوخۆ گوێزراوەتەوە و بەوەش کێشەکە چارەسەر کراوە.
|