تاران په‌یامی ئه‌مریكای بۆ دانوستان ره‌تكرده‌وه
نهانیوز-هەواڵەکان
ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی ئێران رایگەیاند، ئێران پێشنیاره‌كانی ئه‌مریكای بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كانی سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ڕه‌تكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه فه‌دا حسێن مه‌لیكی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئێران ڕایگه‌یاند، واشنتن له ڕێگه‌ی كه‌ناڵه جیاوازه‌كانه‌وه چه‌ندین په‌یامی ناردوه و داوای له تاران كردوه به‌شداری وتوێژ بكات، به‌ڵام تاران ئه‌و په‌یامانه‌ی ڕه‌تكردوه‌ته‌وه و جه‌ختیكردوه‌ته‌وه كه "ئێران به‌نیازی ئه‌وه نییه له ئێستادا بچێته ناو هیچ دانوستانێكه‌وه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئێرانییه ڕه‌خنه‌ی له‌سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا گرت و به دوفاقی وه‌سفیكرد و رایگه‌یاند، "ئیسرائیل خاوه‌نی جبه‌خانه‌ی ئه‌تۆمییه به‌بێ ئه‌وه‌ی بچێته ژێر هیچ چاودێرییه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، چونكه په‌یوه‌ندی به‌و په‌یماننامه‌یه یان ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی نه‌كردوه".
هۆشداریشیدا له ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا یان ئیسرائیل بۆ سه‌ر گروپه چه‌كداره‌كانی لایه‌نگری ئێران له لوبنان، عێراق و یه‌مه‌ن، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه دو وڵات ڕوبه‌ڕوی "زیادبونی گۆشه‌گیری" ده‌بنه‌وه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا.
|