جیهان

دۆناڵد ترەمپ فەرمانێکی گرنگی دەرکرد

نهانیوز-هەواڵەکان

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا فەرمانی بە وەزارەتی جەنگی وڵاتەکەی کرد، خۆی بۆ ئەگەری هێرشکردنە سەر وڵاتی نێجیریا ئامادە بکات.

یەکشەممە 2ی تشرینی دوەم دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا لە سۆشیال میدیا  پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە، ئاماژەی بە "کۆمەڵکوژی مەسیحییەکان" کردوە و نوسیویەتی؛ "دەستبەجێ کۆتایی بە هەموو هاوکاری و پشتیوانییەکانی نەیجیریا دەهێنێت و داوای لە حکومەتی وڵاتەکەی کرد بەخێرایی هەنگاو بنێت بۆ خۆئامادەکردن بۆ هێرشکردنەسەر نێجیریا.

ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەتوانێت بچێتە ناو "وڵاتی بەدناو"ـەوە کە مەبەستی نێجیریایە بۆ لەناوبردنی ئەو کەسانەی کە  تاوانانەیان ئەنجامداوە و  هۆشداریشیداوە  ئەگەر هێرش بکەن، ئەوا خێرا و توند و یەکلاکەرەوە دەبێت.

 
14کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.