جیهان

ئەمریکا زەنگی هێرش بۆسەر وڵاتێک لێدەدات

نهانیوز-هەواڵەکان

ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات کە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ تا ئێستا 16 هەزار سەربازی لە سنوری ڤەنزوێلا جێگیر کردوە و هەوڵی فراوانکردنی ئۆپراسیۆنێک دەدات.

شەممە 1ی تشرینی دوەم ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویکردەوە کە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ ژمارەی سەرباز و کەشتییە جەنگییەکان لە دەریای کاریبی دەدات و بە پێی خەملاندنەکان 16 هەزار سەربازی جێگیر کردوە ئەوەش لەسەر بنەمای ژمارەی ئەو کەشتیانەن کە پنتاگۆن رایگەیاندوە.

بە گوێرەی ڕۆژنامەکە جگە لە ژێردەریایی ئەتۆمی، لە ئێستادا هەشت کەشتی جەنگی هێزی دەریایی ئەمریکا لە ناوچەکە جێگیرکراون، هەروەها گروپێکی دیکە لە کەشتیی فڕۆکە هەڵگرەکانی یو ئێس ئێس جیراڵد ئاڕ فۆرد لە رێگادایە بۆ دەریای کاریبی و بڕیارە هەفتەی داهاتوو بگاتە شوێنی مەبەست.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە لە ماوەکانی رابردوو ئاڵۆزییەکانی نێوان واشنتۆن و کاراکاس پەرەی سەندوە و لەو ماوەیەدا واشنتۆن چەندین ئۆپەراسیۆنی ئەنجامدا و ئەو بەلەم و کەشتیانەی کردوەتە ئامانج کە بانگەشەی قاچاخی مادەی هۆشبەریان دەکرد.

 
16کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.