جیهان

نامەیەکی نهێنی ئاشکراکرا

نها نیوز - هەواڵەکان

ئەمریکا نامەیەکی نوێ و نهێنی بۆ ئێران دەنێرێت کە تیایدا باس لە دانوستانی بەرنامە ئەتۆمیەکەی تاران دەکات.

ماڵپەڕی "بغداد ئەلیەوم" لەزاری چەند سەرچاوەیەكی دیپلۆماسیی ئێرانەوە ئاشکرایکرد "ئەمریكا لەڕێگەی سوڵتاننشینی عومان-ەوە نامەیەكی بۆ دەسەڵاتدارنی ئێران ناردوە بەمەبەستی دەستپێكردنەوەی دانوستانەكانی تایبەت بەپرسی بەرنامەی ئەتۆمی، كە ماوەی چەند مانگێكە ڕاگیراوە.

هەروەها لە ناوەڕۆكی نامەكەی ئەمریكا هاتووە "دۆناڵد ترەمپ خواستی هەیە بۆ گەیشتن بەرێككەوتنێكی نوێ لەگەڵ ئێران و چارەسەركردنی كۆتایی پرسی بەرنامەی ئەتۆمیی تاران".

جێی ئاماژەیە، تائێستا لەنێوان ئێران و ئەمریكا چەندین گەڕی گفتوگۆ ئەنجامدراوە، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێرانیش رایگەیاندبوو، حکومەتی وڵاتەکەی بۆ دانوستاندنی بنیاتنەرانە ئامادەیە، بەمەرجێک لایەنەکانی دیکە ئامادەی گفتوگۆی دادپەروەرانە بن لەسەر بنەمای ڕێزی دوولایەنە.
 
20کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.