نها نیوز – هەواڵەکان
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پشتڕاستی کرەوە لە دوای چەند جار دانیشتنی ناراستەوخۆ لە نێوان ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری وەزارەتی دەرەوەی عومان، وابڕیارە گەڕی سێیەمی دانوستانەکان ڕۆژی شەممە، لەعومان بەڕێوەبچێ.
"تامی بروس" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، ڕۆژی شەممەی داهاتوو (26ی نیسانی 2025) یەکەمین کۆبوونەوەی پسپۆڕانی تەکنیکی هەردوو وڵات لە عومان بەڕێوەدەچێت.
پێشتر پێگەی پۆلیتیکۆی ئەمریکی بڵاویکردبووەوە، کە بەڕێز ئەنتۆن سەرۆکایەتی تیمی پسپۆڕ و تەکنیکی ئەمریکی دەکات لە دانوستانەکانی عوماندا.
*نوێتری لێدانی تڕەمپ لە بارەی دانوستانەکان لەگەڵ ئێران:
ڕۆژی پێنج شەممە 24ی نیسانی 2025دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانی دا سەبارەت بە دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی نەرویج وتی، "کۆبوونەوەیەکی زۆر جددی لە نێوان هەردوو وڵاتدا ئەنجام دراوە و ئێمە لەگەڵ ئێران کارێکی زۆر باش دەکەین".
دووپاتیشی کردەوە بۆ ئێران تەنها دوو بژاردە لە ئارادایە کە یەکێکیان بژاردەیەکی باش نییە بەهیچ شێوەیەک.
دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا رۆژی 12ی نیسانی 2025، لە مەسقەتی پایتەخی عومان دەستی پێکرد و لەدوای ئەوەش لە 19ی نیسانی 2025، گەڕی دووهەمی دانیشتنەکان لە مەسقەتی پایتەختی ڕۆما و بە نێوەندگیری عوممان هەوڵی نزیککردنەوەیان دا دواتر هەردوو وڵات کۆبوونەوەکەیان بە "ئەرێنی" ناوبرد.