ترەمپ داوا لە کیێڤ و مۆسکۆ دەکات "دانوستان" بکەن
نها نیوز – هەواڵەکان
سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ داوای لە ئۆکرانیا و ڕووسیا کرد بێنە سەر مێزی دانوستان.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە وتارێکیدا وتی: "ئۆکرانیا و ڕووسیا پێویستیانە بێنە سەر مێزی دانوستانەکان".
روونیکردەوە، "هەموو هەفتەیەک ڕووسەکان و ئۆکراینییەکان لە شەڕێکی گاڵتەجاڕانەدا پێنج هەزار سەرباز لەدەست دەدەن".
ئاماژەی بەوەشکرد: "وادەیەکم هەیە بۆ ڕاگرتنی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا و دوای ئەوە هەڵوێستی من بە تەواوی جیاواز دەبێت".
ترەمپ باوەڕی خۆی دەربڕی کە "ڕووسیا و ئۆکرانیا ئاشتییان دەوێت و پێویستە بێنە سەر مێزی دانوستان"، دەشڵێت، "ئێمە پێشکەوتنمان لە شەڕی ئۆکرانیا بەدەستهێناوە".
|