جیهان

ترەمپ باسی "کڕینی" غەززە و پێدانی بەشێکی بە وڵاتانی دیکە دەکات

نها نیوز – هەواڵەکان

سەرۆکی ئەمریکا ئامادەیی خۆی بە کڕینی غەززە ڕاگەیاند و جەختی لەوەش کردەوە کە ڕەنگە بەشێک لەو غەززە بدات بە وڵاتانی دیکە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە وتارێکدا ڕایگەیاند، "من ئامادەم بۆ کڕین و خاوەندارێتی غەززە، ڕەنگە بەشێک لە غەززە بدەم بە وڵاتانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئەوەی ئاوەدان بکەنەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد: "غەززە دەکەمە شوێنێکی باش بۆ گەشەسەندنی داهاتوو و ئاگاداری فەلەستینییەکان دەبم و دڵنیایان دەکەمەوە کە نەکوژرێن".

ترەمپ، وتیشی، "چاودێری تاکەکەسییەکان دەکەم بۆ ئەوەی ڕێگە بە پەنابەرانی فەلەستینی بدەن بچنە ناو ئەمریکا".

جەختیشی لەوە کردەوە، "وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوای ئەوەی قسەم لەگەڵ دەکەن، فەلەستینییەکان قبوڵ دەکەن". 

2025-02-10
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.