ترەمپ: پەلەمان نیە لە پلانی غەززە
نها نیوز – هەواڵەکان
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێویست ناکات پەلە بکەن لە جێبەجێکردنی ئەو پلانەی کەرتی غەززە کە بریتییە لە دەستبەسەرداگرتنی کەرتی غەززە و ئاوارەکردنی فەلەستینییەکان لێی.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو لە میانەی کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆشکی سپی نیازی خۆی بۆ دەستبەسەرداگرتنی غەززە و گواستنەوەی فەلەستینییەکان ئاشکرا کرد، ئەمەش ناڕەزای و ڕەتکردنەوەی بەربڵاوی ناوچەیی و نێودەوڵەتی لێکەوتەوە.
ترامپ پلانی گواستنەوەی فەلەستینیەکانی غەززە بۆ وڵاتانی دراوسێی وەک میسر و ئوردن ئاشکراکرد کە دەیەوێت غەززە بەرەوپێش ببات، بەڵام لەلایەن هەردوو وڵاتەوە ڕەتکرایەوە و وڵاتانی دیکەی عەرەبی و ڕێکخراوە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بەشداریان کرد.
لە دوای ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە و ئاڵوگۆڕی دیل لەنێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی ئیسلامی (حەماس) کە سێ قۆناغ لەخۆدەگرێت و هەریەکەیان 42 ڕۆژ دەخایەنێت لەماوەی یەکەمدا دانوستان بۆ دەستپێکردنی دووەم و سێیەم، بە نێوەندگیری قەتەر و میسر و پاڵپشتی ئەمریکا.
ئەم ڕێککەوتنە دوای ئەوە هات کە ئیسرائیل بە پاڵپشتی سەربازی ئەمریکا لە 7ـی تشرینی یەکەمی 2023 شەڕی قڕکردنی لە غەززە ئەنجامدا کە زیاتر لە 159 هەزار شەهید و برینداری فەلەستینی بەجێهێشت، ئەوە جگە لە خراپتربوونی ژیان و برسێتی و وێرانکارییەکی بەرفراوان.
|