جیهان

ترەمپ: ئیسرائیل کەرتی غەززە ڕادەستی ئەمریکا دەکات دوای کۆتایی هاتنی شەڕەکان

نها نیوز – هەواڵەکان

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئاشکرایکردووە، دوای کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تەل ئەڤیڤ کەرتی غەززە ڕادەستی ئەمریکا دەکرێت و دەڵێت، "فەلەستینییەکان لە کۆمەڵگەی سەلامەتتر و جوانتر" لەناوچەیەک نیشتەجێ دەکرێنەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، فەلەستینییەکان ماڵی نوێ و مۆدێرنیان دەستدەکەوێت، جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە "پێویست بە سەربازانی ئەمریکی ناکات" لە غەززە و سەقامگیری لە ناوچەکەدا زاڵ دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، فەلەستینییەکان "دەرفەتی ژیانێکی بەختەوەر، ئەمنی و ئاسایش و ئازادانە" دەبێت، بەبێ ئەوەی وردەکارییەکانی پلانە پێشنیارکراوەکەی یان چۆنیەتی جێبەجێکردنی بخاتەڕوو.

دوابەدوای ئەم لێدوانانە پلانە گوماناوییەکانی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری فەلەستینییەکان بۆ ئاوارەبوونی فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە و ئاوەدانکردنەوەی لە ژێر دەسەڵاتی ئەمریکا شەپۆلێکی نارەزایی و ڕەتکردنەوە و ڕەخنەیی لە جیهانی عەرەبیدا لێکەوتەوە، کە ئەم پلانانە ڕووبەڕووی دژایەتییەکی توندی وڵاتانی عەرەبی گەورەی وەک سعودیە، میسر و ئوردن بووەوە، کە جەخت لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی یەکلاییکردنەوەی سیاسی گشتگیرەوە دەکەنەوە نەک لە ڕێگەی ئاوارەبوونی زۆرەملێ.

وڵاتی سعودیە هەرزوو ڕەتکردنەوەی خۆی لە هەر جۆرە پێشێلکارییەک بۆ سەر مافە ڕەواکانی گەلی فەلەستین دووپاتکردەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، هەر ڕێککەوتنێکی داهاتوو دەبێت لەسەر بنەمای چارەسەری دوو دەوڵەتی بێت بەپێی بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکان.

هاوکات، میسر لە ڕێگەی لێدوانە فەرمییەکانەوە ڕەتکردنەوەی تەواوەتی خۆی بۆ هەر هەوڵێک بۆ سەپاندنی واقیعێکی نوێ لە غەززە کە ئاوارەبوونی دانیشتووانەکەی لەخۆ بگرێت پشتڕاستکردەوە. قاهیرە جەختی لەوە کردەوە کە تاکە چارەسەر گەیشتن بە یەکلاییکردنەوەی سیاسیی هەمەلایەنە کە مافەکانی گەلی فەلەستین بەرز بکاتەوە.

ئوردن کە زۆرترین ژمارەی پەنابەرانی فەلەستینی لەخۆدەگرێت، هەر ئاوارەیەکی نوێی فەلەستینیەکانی بە "هێڵی سوور" زانی. پاشای ئوردن عەبدوڵڵای دووەم جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی نابێتە بەدیلێک بۆ فەلەستین و هیچ پلانێک بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە قبوڵ ناکات.

2کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.