جیهان

ئەحمەد شەرع سبەینێ سەردانی تورکیا دەکات

نها نیوز – هەواڵەکان

سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕایگەیاندووە، سەرۆکی کاتی سووریا سبەی سێشەممە، سەردانی تورکیا دەکات، ئەمەش دووەم سەردانی نێودەوڵەتییە لە دوای لادانی بەشار ئەسەد لە مانگی کانوونی یەکەمی ڕابردوو.

فەخرەددین ئاڵتون، بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە پلاتفۆرمی ئێکس نوسیویەتی، "سبەی سێشەممە، ئەحمەد شەرع، لەسەر بانگهێشتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارمان سەردانی ئەنقەرە دەکات".

ئاماژەی بەوەشکردووە، له وتووێژه کاندا تیشک ده خرێنه سه ڕ تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی سووریا، بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو هەنگاوە هاوبەشانەی کە دەبێت هەردوو وڵات بیگرنە بەر بۆ بوژاندنەوەی ئابووری و سەقامگیری و ئاسایشی بەردەوام له وڵاتدا بۆ ئیدارەی ئینتقالی و گەلی سووریا دابین بکرێت.

ناوبراو لە کۆتایی پۆستەکەیدا دەڵێت: "ئێمە پێمان وایە پەیوەندییەکانی تورکیا و سووریا کە دوای ئەوەی سووریا ئازادیی خۆی وەرگرتەوە ئاسایی بووەتەوە، بە سەردانەکەی بەڕێز ئەحمەد شەرع و شاندی یاوەری بەهێزتر دەبێت و ڕەهەندێکی نوێ بەدەست دەهێنێت".

2025-02-03
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.