ئێران بەردەوامە لە نمایشکردنی چەک و جبەخانە و مووشکە گەورەکانی
نها نیوز – هەواڵەکان
سوپای پاسدارانی ئێران پەردەی لەسەر مووشەکی کروزی دەریایی غەدر 380 لادا کە مەودای زیاتر لە هەزار کیلۆمەتر دەبڕێت.
ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرتەیەکی ڤیدیۆیی نوێی هەڵدانی ئەو مووشەکە نوێیانەی بڵاوکردووەتەوە.
هەڵدانی ئەم مووشەکانە بە ئامادەبوونی فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی ئێران لە پەراوێزی سەردانەکەی بۆ پشکنینی ئامادەیی یەکەکانی مووشەکی هێزی دەریایی سپای پاسداران ڕاگەیەندرا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو سیستمە مووشەکییە لەلایەن یەک کەسەوە کاریپێدەکرێت، و ئەو کاتەی پێویستە بۆ هەڵدانی مووشەکەکە لە پێنج خولەک زیاتر نییە.
|