جیهان

ئەحمەد شەرع یەکەم سەردانی بۆ دەرەوەی سووریا دەکات

نها نیوز – هەواڵەکان 

میدیا نێودەوڵەتییەکان ڕایانگەیاندووە، سبەینێ یەکشەممە، ئەحمەد شەرع سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا، سەردانی سعودیە دەکات.

سکای نیوزی عەرەبی لە زاری سەرچاوەکانی سعودیەوە بڵاویکردووەتەوە "ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی ئینتقالی لە سووریا سبەی یەکشەممە، سەردانی سعودیە دەکات و لەگەڵ محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە کۆدەبێتەوە".

ڕۆژی چوارشەممە، وتەبێژی بەشی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان، حەسەن عەبدولغەنی، دەستنیشانکردنی ئەحمەد شەرعی وەک سەرۆکی قۆناغی ئینتقالی لە سووریا ڕاگەیاند.

هاوکات، سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعود شای سعوودیە و محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی ئەو وڵاتە، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی سەرۆکایەتی کۆماری عەرەبی سووریایان لە قۆناغی ئینتقالیدا، لە شەرع کرد.

2025-02-01
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.