نها نیوز – هەواڵەکان
دوای تەواوبوونی قۆناغی سێیەمی ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی بەندکراوانی نێوان حەماس و ئیسرائیل، ئەبو عوبێدە وتەبێژی قەسام بە فەرمی ناوی ئەو سەرکردانەی ڕاگەیاند، کە لە شەڕی توفانی ئەقسا کوژراون، لەنێویاندا محەمەد زەيف سەرۆکی ئەقسا بوو.
محەمەد زەيف، فەرماندەی لیواکانی عیزددین قەسام کە بە فەرمی لەلایەن ئەبو عوبێدە وتەبێژی قەسامەوە گیانلەدەستدانی ڕاگەیەندرا، لە ساڵی 2014ەوە لەلایەن کەسێکی داواکراوی ئیسرائیلە، چونکە داڕێژەری ئەو هێرشە لەناکاوەی حەماسە بوو کە کردیانە سەر ئیسرائیل.
ناوی تەواوی محەمەد دیاب ئیبراهیم ئەلمەسری (ئەبو خالد)ە، لە ساڵی 1965 لە غەززە لەدایک بووە و بە محەمەد زەيف ناسراوە. سەرکردەیەکی سەربازی فەلەستینیە، فەرماندەی گشتی لیواکانی عیزئەدین قەسام بووە، باڵی سەربازی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی "حەماس" و یەکێکە لەو کەسانەی کە لە ساڵی 1995ەوە بە تاوانی کوشتنی سەربازە ئیسرائیلییەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە داواکراوە.
پێشتر لەلایەن سوپای ئیسرائیل و دەسەڵاتی نیشتمانی فەلەستینەوە دەستگیرکرابوو، هەروەها دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل، دەزگای ئاسایشی گشتی (شەبەک)، دەزگای هەواڵگری دەرەوە و دەزگای ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان (مۆساد)، هەوڵی دەستگیرکردنیشی داوە. هۆکاری زیندوو بوونی محەممەد ضيف، بۆ ئەوەیە کە توانیویەتی خۆی بشارێتەوە، تا ئەو ڕادەیەی کە دوایین وێنەی فەرمیی ناوبراو مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە بیست ساڵ پێش ئێستا.
هەروەها ناسنامەی ڕاستەقینەی نازانرێت، هەرچەندە میدیاکان باس لەوە دەکەن کە ناوی ڕاستەقینەی محمد المسریە نازناوی "میوان" بوو کە بۆ وەسفکردنی هەڵبژێردراوە، چونکە زیاتر لە شەوێک لە یەک شوێن نامێنێتەوە و هەر جارە و لە خانوویەکی نوێ ماوەتەوە بۆ ئەوەی لە ڕاوەدوونانی ئیسرائیل ڕزگاری بێت.
لە 16ـی ئایاری 2021، فەرماندەی فەرماندەیی باشووری سوپای ئیسرائیل، جەنەڕاڵ ئەلیزەر تۆلێدانۆ، ڕایگەیاند، سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس و باڵە سەربازییەکەی محەمەد زەيف و یەحیا سینوەر ئامانجی هێرشەکانی ئیسرائیل بوون.