جیهان

یەکەم لێدوانی ترەمپ دوای کەوتنەخوارەوەی دوو فڕۆکە لە نزیک واشنتۆن

نها نیوز – هەواڵەکان

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئاشکرایکردووە، سەرجەم سەرنشینانی ئەو دوو فڕۆکەیەی لە نزیک واشنتۆن کەوتوونەتە خوارەوە، گیانیان لەدەستداوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە کارەساتێکی ڕاستەقینەیە، هیچ ڕزگاربوویەک نییە و ئێستا ئەرکەکە گۆڕاوە بۆ گەڕان بەدوای تەرمەکاندا".

ئاماژەی بەوەشکرد، "نازانین هۆکاری کەوتنەخوارەوەی ئەو دوو فڕۆکەیە چییە"، جەختیشیکردەوە، "بۆمان دەردەکەوێت هۆکاری کەوتنەخوارەوەی ئەو دوو فڕۆکەیە چییە".

فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگری مەدەنی دوای پێکدادانی لە ناوەڕاستی ئاسمان لەگەڵ کۆپتەرێکی جۆری بلاک هۆکی سوپای ئەمریکادا کەوتە خوارەوە، پێش ئەوەی فڕۆکە مەدەنییەکە خۆی بخزێنێتە ناو ڕووباری پۆتۆماک لە نزیک فڕۆکەخانەی نیشتمانی ڕیگان لە دەرەوەی واشنتۆن دی سی.

2025-01-30
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.