جیهان

پوتین ئامادەیە بۆ قسەکردن لەگەڵ ترەمپ و چاوەڕێی ئاماژەکانی واشنتۆنە

نها نیوز – هەواڵەکان

وتەبێژی کۆشکی کرێملین لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، سەرۆکی ڕووسیا "ئامادەیە" بۆ قسەکردن لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی و چاوەڕێی "ئاماژە" لە واشنتۆنەوە دەکات.

دیمیتری بیسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی کرێملین لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت، "پۆتین ئامادەیە. چاوەڕێی ئاماژەیە لە ئەمریکاوە".

ناوبراو ئیدیعای ترەمپی ڕەتکردەوە کە دەتوانێ بە دابەزاندنی نرخی نەوتی ڕووسیا کۆتایی بە ململانێکانی ئۆکرانیا بهێنێت و جەختیشی کردەوە، ئەم ململانێیە وابەستەی نرخی نەوت نییە.

پێسکۆڤ، لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "لە بەرژەوەندی ئێمەدایە کە بە زووترین کات پرۆسەی دانوستان دەستپێبکەین، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە تۆپەکە لە یاریگای ئەمریکییەکاندایە، کە هەموو پەیوەندییە سەرەتاییەکانیان هەڵپەساردووە لەسەر ئەم بابەتە لەگەڵ مۆسکۆ".

نوێنەری کرێملین جەختی لەوە کردەوە کە "ئەوە لە بەرژەوەندی هەموو جیهانە، و لە پێناوی گەلانی وڵاتەکانماندا، بێگومان ئێمە ئارەزووی دەستپێکردنی پرۆسەی دانوستانەمان هەیە لە زووترین کاتدا".

وتیشی: "لە هەلومەرجی ئێستادا بێگومان پێویستە هەموو توانا ئەتۆمییەکان لەبەرچاو بگیرێن و مەحاڵە بۆ نموونە گفتوگۆیەک ئەنجام بدرێت و توانای ئەتۆمی فەرەنسا و بەریتانیا لەبەرچاو نەگیرێت".

2025-01-24
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.