جیهان

لەماوەی 24 کاتژمێردا 653 بارهەڵگری فریاگوزاری چوونەتە ناو غەززە

نها نیوز – هەواڵەکان

نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 653 بارهەڵگری هاوکاری چوونە ناو کەرتی غەززە.

نووسینگەی هەماهەنگیی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، کرێکارانی هاوکاری مرۆیی دەگەنە ئەو ناوچانەی کە پێشتر گەیشتنیان بەو شوێنە سەخت بووە.

هاوکات، دەزگای فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، زۆربەی ماڵەکانی ئەو فەلەستینیانەی کە دەستیان بە گەڕانەوە بۆیان کردووە بە وێران یان ناجێگیر وەسف کردووە، ئەمەش لە ئەنجامی شەڕی ئیسرائیل کە زیاتر لە 15 مانگی خایاندووە.

UNRWA لە پۆستێکدا لە ئەکاونتەکەیدا لە پلاتفۆرمی "X" ڕایگەیاندووە، تیمەکانی سەرەڕای ئاستەنگە گەورەکان و بارودۆخە ترسناکەکان، بە درێژایی کاتژمێر کاردەکەن بۆ پشتگیریکردنی ئەوانەی دەگەڕێنەوە باکووری کەرتی غەززە.

2025-01-24
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.