جیهان

بڕیارێکی ناخۆش بۆ کۆچبەران

نها نیوز – هەواڵەکان

دەزگای میدیایی و ڕاگەیاندنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، دیپۆرتکردنەوەی سەدان کۆچبەری نایاسایی ڕاگەیاند.

ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری دەزگای میدیایی و ڕاگەیاندنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، ئەمریکا سەدان کۆچبەری نایاسایی دیپۆرت دەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەسەڵاتدارانی ئەمریکا 538 کۆچبەری نایاساییان دەستگیرکردووە.

کۆشکی سپی پێشتر ڕایگەیاندبوو کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی جێبەجێکردنی نوێی سەبارەت بە کۆچبەری واژۆ کردووە.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی کۆشکی سپییەوە بڵاویکردووەتەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، عێراقی لە لیستی ئەو وڵاتانە لادەبات لە قەدەغەکردنی گەشتە نوێیەکان بۆ ئەمریکا.

هاوکات، وەزارەتی دەرەوە ستایشی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای کردووە بۆ بەخشینی عێراق لە قەدەغەی گەشتکردن و بە "هەنگا و ئاراستەیەکی دروست" ناوی بردووە.

2025-01-24
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.