جیهان

ترەمپ: هاوکارییە دەرەکییەکانم وەستاندووە

نها نیوز – هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد، سعودیە 600 ملیار دۆلار وەبەرهێنان دەکات و داوای بەرزکردنەوەی دەکات بۆ یەک ترلیۆن دۆلار، هاوکات ئاماژەش بەوە دەکات کە داوای دابەزاندنی نرخی بەرمیلێک نەوتی لێدەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23 کانوونی دووەمی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە وتارێکدا لە کۆڕبەندی داڤۆس وتی: "وڵاتەکەمان لە هەموو کاتێک زیاتر یەکگرتوو دەبێت، وە سەرکەوتنمان بردووە و سەردەمێکی زێڕینمان بۆ ئەمریکا دەستپێکردووە".

ڕوونیشیکردەوە کە "وڵاتەکەمان بەهێزتر دەبێت، هەسارەکە سەلامەتتر دەبێت و بۆ خۆشگوزەرانی بە خێرایی هەنگاو دەنێین بۆ چاککردنەوەی ئەو کارەساتانەی پێشتر ڕوویانداوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە بەخێرایی کاردەکەین بۆ چاککردنەوەی ئەو کارەساتانەی لە ئیدارەی پێشووەوە بۆمان ماوەتەوە"، جەختیشیکردەوە "بایدن کۆنترۆڵی تەواوەتی لەدەستداوە بەسەر ئەوەی لە وڵاتەکەماندا ڕوودەدات، و بەهۆی ئەوەوە تووشی هەڵاوسان و کورتهێنان و قەرزی گشتی بەرزبوونەوەی نرخەکان بووین".

ئەوەشی خستەڕوو، "زۆر هەنگاوی خێرام ناوە بۆ کەمکردنەوەی تێچووی ژیانی ڕۆژانە و سزام بەسەر هاوکارییە دەرەکییەکاندا سەپاندووە بەتایبەتی ئەو هاوکارییە دەرەکییانەی کە لە سەرانسەری جیهاندا پێشکەشی دەکەین، ڕامگرتوون".

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "لە ڕێگەی کۆنگرێسەوە کاردەکەم بۆ کەمکردنەوەی باج لەسەر بەرهەمهێنەران"، لە درێژەی قسەکانیدا، ئاماژەی بەوەدا کە "سعودیە 600 ملیار دۆلار وەبەرهێنان دەکات و منیش داوای ئەوە دەکەم بیگەیەننە ترلیۆنێک دۆلار، داواش لە سعودیە دەکەم کە باج لەسەر بەرهەمهێنەران کەمبکاتەوە". 

لەگەڵ کەمکردنەوەی نرخی بەرمیلێک نەوت، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا.

2025-01-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.