ترەمپ بڕیارێکی بایدن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵوەشاندەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
دۆناڵد ترەمپ، بڕیارێکی دیکەی جۆو بایدنی هەڵوەشاندەوە و حوسییەکانی یەمەنی خستەوە ناو لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی نوێی ئەمریکا، بە بڕیارنامەیەکی سەرۆکایەتی، سەرلەنوێ حوسییەکانی یەمەنی خستەوە لیستی "ڕێکخراوە تیرۆریستییە بیانییەکانەوە" و وتی "لە ساڵی 2021ـدا، لە کۆتا رۆژەکانی دەسەڵاتەکەیدا حوسییەکانی خستبووە ئەو لیستەوە، بەڵام ئیدارەی جۆو بایدن کاتێک هاتە سەر دەسەڵات، لە دوای چەند مانگێک حوسییەکانی لە لیستەکە دەرهێنا".
بەوتەی ترەمپ "ئێران بەڕێگەی هەمەجۆر چالاکیە تیرۆریستییەکانی بە ناوچەکەدا بڵاوکردووەتەوە و ئەم رێکخراوەش، لەم چوارچێوەیەدا بەکاردەهێندرێت، بەتایبەتی بەهۆی هێرشەکانی بۆسەر کەشتییەکان لە دەریای سوور".
بەپێی بڕیارنامەکەی ترەمپ، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەماوەی 30 رۆژدا بە فەرمی حوسییەکان دەخاتەوە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکان.
|