جیهان

حه‌ماس: رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست ده‌ستكه‌وته‌ بۆ گه‌له‌كه‌مان

نها نیوز – هەواڵەکان

بزووتنه‌وه‌ی‌ حه‌ماسی‌ فه‌ڵه‌ستین‌ رایگه‌یاند، رێككه‌وتن بۆ راگرتنی دوژمنکاری لە غەززە دەستکەوتە بۆ گه‌له‌كه‌یان و به‌رخۆدانه‌كه‌یان و خه‌ڵكی ئازادی جیهان.

بزووتنه‌وه‌ی‌ حه‌ماس له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژە بەوە دەکات "رێككه‌وتنی راگرتنی ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر غه‌ززه‌ ده‌ستكه‌وتێكه‌ بۆ گه‌له‌كه‌مان و به‌رخۆدانه‌كه‌مان و میلله‌ته‌كه‌مان و خه‌ڵكی ئازادی جیهان".

حه‌ماس دەشڵێت "رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست ده‌رئه‌نجامی خۆڕاگری ئه‌فسانه‌یی گه‌له‌كه‌مان و به‌رخۆدانی بوێرانه‌ی ئێمه‌یه‌ له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ له‌ماوه‌ی زیاتر له‌ 15 مانگدا".

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "ئه‌و رێككه‌وتنه‌ له‌ به‌رپرسیارێتی ئێمه‌وه‌ دێت بۆ راگرتنی ده‌ستدرێژی زایۆنیسته‌كان و كۆتایی هێنان به‌ خوێنڕشتن و كۆمه‌ڵكوژی و شه‌ڕی قڕكردن".

ئەوەشی خستە روو "سوپاس و پێزانینی خۆمان بۆ هه‌موو ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ فه‌رمی و جه‌ماوه‌رییه‌ شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ ده‌رده‌بڕین كه‌ هاوسۆزییان له‌گه‌ڵ غه‌ززه‌ نیشاندا".

"سوپاس و پێزانینی خۆمان بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌رده‌بڕین كه‌ له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌مان وه‌ستان و به‌شداریانكرد له‌ ئاشكراكردنی داگیركاری و راگرتنی‌ ده‌ستدرێژی له‌سه‌ر ئاستی‌ عه‌ره‌بی و ئیسلامی و نێوده‌وڵه‌تی". بزووتنەوەی حەماس وا دەڵێ
 
3کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.