جیهان

ئێران مانۆڕی سەربازی ئاسمانی ئەنجام دەدات

نها نیوز – هەواڵەکان

میدیاکانی دەوڵەتی ئێران بڵاویانکرووەتەوە، ئێران دەستی بە مەشقی بەرگری ئاسمانی کردووە.

تەلەفزیۆنی فەرمی دەوڵەتی ئێران ڕایگەیاندووە، لەم مانۆڕانەدا سیستەمی بەرگری لە هەلومەرجێکی (هاوشێوەی) مەیدانی شەڕی ڕاستەقینەدا مەشقی بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەکانی شەڕی ئاسمانی، مووشەکی و ئەلیکترۆنی دەکەن بۆ پاراستنی ئاسمانی وڵات و ناوچە هەستیار و گرنگەکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، مەشقەکانی ئەمڕۆ بەشێکن لە مانۆڕی دوو مانگ، پێشتریش مەشقی دیکەیان کردووە وەک سوپای پاسداران کە بەرگریان لە دامەزراوە سەرەکییە ئەتۆمییەکانی ناتەنز کردووە لە بەرامبەر هێرشی مووشەکی ساختە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "ئەم مانۆڕانە لە لایەن هێزەکانی بەرگری ئاسمانی ئەرتەشی ئێرانەوە ئەنجام دەدرێن، کە لە ژێر فەرمانی تۆڕی بەرگری ئاسمانی گشتگیری ئەو وڵاتەدایە".

لەم مانۆڕانەدا زۆرێک لە سیستەمی بەرگری ئاسمانی دروستکراوی ناوخۆیی بەکاردەهێنرێن، و گۆڕەپانی شەڕی ڕاستەقینە دەکەن، هەروەها مەشقەکان ئەنجامدەدرێن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی ئاسمانی و مووشەکی و شەڕی ئەلیکترۆنی.

2025-01-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.