جیهان

لەسەر وەرگرتنی پۆستە باڵاکان لەناو حکومەتەکەی "شەرع" شەڕ دروستدەبێت

نها نیوز – هەواڵەکان

دوابەدوای تەشەنەکردنی ناسەقامگیری سیاسی و سەربازی لە سوریا، ناکۆکییەکی بەربڵاو لەنێوان سەرکردەکانی حکومەتەکەی ئەحمەد شەرع سەبارەت بەدابەشکردنی پۆستە گرنگەکانی دروستبووە.

بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولڕەزاق ئەلعەکیدی، یەکێک لە شێخەکانی هۆزی ئەلعەکەیدەت کەلە سوریا دەژین، جەختی لەوە کردووەتەوە کە شەڕێکی بەرفراوان لەنێوان بەرپرسانی حکومەتەکەی ئەحمەد شەرع هەیە، وەک لە ئەنجامدا بەشێک لە سەرکردەکانی ئەم دەسەڵاتە لێی جیابوونەتەوە.

ئەوەشی خستووەتە روو، بەشێک لە سەرکردەکانی حکومەتی ئەحمەد شەرع جیابوونەوەیان لەم گرووپە راگەیاندووە، چونکە ناڕەزایەتیان بەرامبەر دابەشکردنی پۆستە گرنگ و سەرەکییەکان لەلایەن جۆلانی و بەشدارینەکردنیان لە سوپای نوێی سوریادا هەیە.

لە راپۆرتەکەیدا مێهردا ئەوەش هاتووە، جۆلانی پۆستی گرنگی لە بەشی ئۆپەراسیۆنی سوپای سوریا داوە بەو کەسانەی کە لەژێر لێپێچینەوەدان و خاوەن رەگەزنامەی بیانین. ئەم کەسانە پێشتر لە ئۆپراسیۆنە تیرۆریستییەکانی قاعیدە و داعش بەشدارییان کردووە.

عەبدولڕەزاق ئەلعەکیدی وتوشیەتی، ناکۆکی لەنێوان ئەندامانی جۆلانی و شێخەکانی هۆزەکانی شارەکانی سوریادا سەریهەڵداوە لەدوای دەستگیرکردنی ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی پێشووی سوپای ئەم وڵاتەن. ئەم کەسانە هەڕەشەیان لە باندی جۆلانی کردووە کە کردەوەی چەکداری بەرامبەریان دەگرنەبەر.
 
2025-01-06
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.