سووریا هەنگاوەکانی بۆ داڕشتنەوەی سوپا دەستپێدەکات
نها نیوز – هەواڵەکان
وەزیری بەرگریی سووریا، ئاشکرایکردووە، دەستیانکردووە بە هەنگاوە سەرەتاییەکان بۆ بنیاتنانەوەی سوپای وڵاتەکەی و دەشڵێت، لەگەڵ هەموو کوتلە سەربازیەکان دادەنیشن بۆ ڕێکخستنەەیان.
ئاژانسی هەواڵی سووریا "سانا"، ڕایگەیاندووە، ئەندازیار مەحەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگریی سووریا لە چوارچێوەی ڕێنماییەکانی فەرماندەیی گشتی بۆ داڕشتنەوەی هێزەکان و ڕێکخستنەوەی سوپای سووریا، لەگەڵ کوتلە سەربازییەکان دەستیان بە دانیشتنەکان کردووە بەمەبەستی پەرەپێدانی هەنگاوەکان بۆ تێکەڵبوونیان لەگەڵ وەزارەت بەرگری.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانج لەم دانیشتنانە دانانی نەخشەڕێگایەکە بۆ گەیشتن بە سەقامگیری لە هەیکەلی ڕێکخراوەیی هێزە چەکدارەکاندا.
ئەم پێشهاتە لە چوارچێوەی هەوڵدانە بۆ بنیاتنانەوەی دامەزراوە سەربازییەکان لە سووریا، لە کاتێکدایە لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد ڕووبەڕووی ئەو وڵاتە بووەتەوە.
|