ئەمریکا سنووردارکردنی هاوکارییەکان بۆ سووریا ڕادەگەیەنێت
نها نیوز – هەواڵەکان
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردووەتەوە، ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، ڕۆژی دووشەممە، نەرمی نواندووە لە سنووردارکردنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ سووریا، و خێراکردنی گەیاندنی پێداویستییە سەرەتاییەکان بەبێ هەڵگرتنی ئەو بڕیارانەی کە هاوکارییەکانی دیکە بۆ حکومەتی نوێ لە دیمەشق سنووردار دەکەن ڕادەگەیەنێت.
ڕۆژنامەکە بە پشت بەستن بە بەرپرسان ڕایگەیاندووە، ئەم هەنگاوە کە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا لەلایەن ئیدارەی ئەمریکاوە پەسەند کرا، دەسەڵات دەدات بە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بۆ دەرکردنی بڕیارێک بۆ گروپە فریاگوزاریەکان و ئەو کۆمپانیایانە کە پێداویستییە سەرەتاییەکانی وەک ئاو و کارەبا و پێداویستییە مرۆییەکانی دیکە دابین دەکەن.
بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، ئیدارەی سەرۆک جۆ بایدن، بەنیازە ئەمڕۆ دووشەممە، بڕیارەکەی ڕابگەیەنێت و لەهەمانکاتیشدا ئاماژە بەوە دەکات کە واشنتۆن سزاکانی بەسەر سووریادا هەڵناگرێت تا ئەوکاتەی ڕوون دەبێتەوە دەسەڵاتە نوێیەکانی ئەو وڵاتە چ ڕێگایەک دەگرنەبەر.
سووککردنی سنووردارکردنی بەخشەرانی هاوکاری مرۆیی بۆ سووریا پێشبینی دەکرێت بۆ ماوەی شەش مانگ بەردەوام بێت.
هاوکات، بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ڕۆما لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئەورووپا سەبارەت بە سووریا کۆببێتەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە ڕۆژئاوا هەوڵدەدات دەستی بگاتە سەرکردایەتی نوێی سووریا.
|