نها نیوز – هەواڵەکان
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکردووە، خێراترین ڕێگە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە بۆ هەمیشە ڕێکەوتنی ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکانە.
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکیدا ڕایگەیاندووە، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پێی وایە دوو بەربەستی گەورە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ لە غەززە هەیە ئەویش پەیوەندییان بە پاڵنەرەکانی بزووتنەوەی حەماسەوە هەی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، چەند مانگێکیان بەسەر بردووە لە کارکردن لەسەر پلانی دوای ململانێکان لەگەڵ زۆرێک لە وڵاتانی ناوچەکە و هاوبەشە عەرەبییەکان.
دەشڵێت: "ئەگەر دەرفەتمان نەما لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا دەست بکەین بە هەوڵدان بۆ جێبەجێکردنی لە ڕێگەی ڕێککەوتنی ئاگربەستی بارمتەوە، ئەوا ئە مەلەفە ڕادەستی ئیدارەی داهاتووی ترامپ دەکەین و ئەوان دەتوانن بڕیار بدەن کە ئایا لەگەڵ ئەوەدا هەنگاو بنێن یان نا.
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ئاماژەی بەوەدا کە ئازارەکانی غەززە پاڵنەرێک بووە بۆ دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان بە وەرگرتنەوەی بارمتەکان و گەیشتن بە ئاگربەست.
هاوکات، ڕۆژی هەینی نوێنەری ئیسرائیل و حەماس لە دۆحەی پایتەختی قەتەر دەستیان بە دانوستان کردەوە بە ئامانجی گەیشتن بە ئاگربەست لە کەرتی غەززە و گەڕاندنەوەی ئەو بارمتە ئیسرائیلییانەی کە لە کەرتی قەتەر ڕاگیراون.