فەرەنسا لەبارەی پرسی کوردەوە لە سوریا هەڵوێستی خۆی راگەیاند
نها نیوز – هەواڵەکان
وێڕای ئەوەی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا داوایکرد کە لە سوریای نوێدا بە پڕۆژەیەکی سیاسی پرسی کورد چارەسەربکرێت، هاوکات ئاشکراشی دەکات کە کاتی ئەوە هاتووە سوریا چەکەکانیان "بێدەنگ" بێت و بەسیاسیانە گرفتەکان چارەسەربکرێت.
ئەمڕۆ هەینی ژان نۆئێل بارۆت، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەگەڵ هاوتا ئەڵمانییەکەی سەردانی دیمەشقی پایتەختی سوریای کرد و پێشنیاریان کردووە، ئیدارەی نوێی سوریا هاوکاری تەکنیکی و یاسایی پێشکەش بکات و دەست بکەن بە نوسینی دەستورێک بۆ وڵاتەکە.
نۆئێل وتیشی "لە سوریادا کورد هاوپەیمانی فەرەنسایە لە جەنگ دژ بە تیرۆریزمدا و دەبێت لە سوریای نوێدا بە پرۆژەیەکی سیاسی پرسی کورد چارەسەربکرێت، کاتی ئەوە هاتووە کەلە سوریادا چەکەکان بێدەنگببن و بەسیاسیانە گرفتەکانە چارەسەربکرێن".
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا جەختیشیکردەوە، فەرەنسا چیتر تیرۆر لە سوریا قبوڵ ناکات و هەروەها دەشڵێت "فەرەنسا شانبەشانی نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی هاوکاری پێشکەشی سوریا دەکات".
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ جان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، لەگەڵ ئانالینا بێربوک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە سەردانێک گەیشتنە دیمەشق لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبوونەوە و تاوتوێی بارودۆخی ئێستای سوریا و پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانیان کرد.
|