جیهان

ئەسەد پێشنیاری دەرکردنی دەستوورێکی نوێ و ئەنجامدانی گفتوگۆی کردووە

نها نیوز – هەواڵەکان

سەرۆک کۆماری سووریا پێشنیاری دەرکردنی دەستورێکی نوێ و ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی سیاسی کردووە.

ڕۆژنامەی بلومبێرگ بە پشتبەستن بە سەرچاوە و زانیارییەکانی ڕایگەیاند، ئەسەد، ئامادەیە بۆ ڕێککەوتنێک کە ڕێگەی پێبدرێت خۆی بەو ناوچانەی کە لە ژێر دەسەڵاتی خۆیدا ماونەتەوە بەڕێوەیان بەرێت یان گەرەنتی دەرچوونی سەلامەتی بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئه سه د "دواین هه وڵی خۆی بۆ مانەوه له دەسەڵات" دەدات له ڕێگەی دەستپێشخەری ناڕاستەوخۆ لەگەڵ واشنتۆن و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی هەڵبژێردراو.

هاوکات، ماڵپەڕەکە لە زاری سێرگی مارکۆڤ، ڕاوێژکاری سیاسی نزیک لە کرێملین، پشتڕاستی کردووەتەوە کە ئەسەد "لە مەترسییەکی گەورەدایە".

سێرگی مارکۆڤ، بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی دەڵێت، بەشێک لە میلیشیا عێراقییەکان کە تاران پاڵپشتییان دەکات، دوای ئەوەی ڕژێم دێرەزۆری لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە تەسلیم کرد، گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان.

2024-12-07
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.