"مەودای هێزەکانی تەحریری شام بە ئەسەد 10 كیلۆمه‌ترێكی ماوه"
نها نیوز – هەواڵەکان
دوای كۆنترۆڵكردنی چه‌ند خاڵێكی نزیك له دیمه‌شق و گه‌یشتنی تۆپه‌كانیان بۆ لادێكانی، له ئێستادا گرووپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن له هه‌موو كاتێك نزیكترن له كۆنترۆڵكردنی دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا.
گرووپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریای نزیك له توركیا ئاشکرایانکردووە، ناوچه‌كانی "كهناكر" و "دێر ماكر"یان له باشوری رۆژئاوای دیمه‌شق كۆنترۆڵكرد، ئه‌مه‌ش دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای سوریا هات.
لەلایەکی دیکەشەوە رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ باس لەوە دەکەن کە ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری شارۆچكه‌كانی "زاكیه"، "خان ئهلشیح" و "سه‌عسه‌ع"ی له لادێكانی باشوری دیمه‌شق گه‌مارۆ داوه.
ئەوەشی خستەروو، سوپای سوریا له عه‌رتوز كشاوه‌ته‌وه و گروپه چه‌كداره‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه، به‌مه‌ش گرووپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن 10 كیلۆمه‌تر له دیمه‌شقی پایته‌خته‌وه دوورن.
|