حوسییەکان لەگەڵ میلیشیایەکی عێراقی سێ ئۆپەراسیۆنیان دژی ئیسرائیل ئەنجامداوە
نها نیوز - هەواڵەکان
حوسییەکانی یەمەن ئاشکرایانکردووە، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا سێ ئۆپەراسیۆنی سەربازیان بە هاوبەشی لەگەڵ میلیشیایەکی عێراقی ئەنجامداوە دژی ئیسرائیل.
ئەمڕۆ سێشەممە، یەحیا ساری، وتەبێژی سەربازی حوسییەکان ڕایگەیاندووە، هێزە چەکدارەکان بە هاوکاری عەسائیبی ئەھلی حەق لە عێراق، لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا، سێ ئۆپەراسیۆنی سەربازییان لە دژی ئیسرائیل ئەنجامداوە.
بە گوتەی ساری، ئەو سێ ئۆپەراسیۆنە بەم شێوەیە ئەنجامدراون، بە دوو ئۆپەراسیۆن دوو شوێنی ئیسرائیلیان لە باکوری فەلەستین بە ئامانج گرتووە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆپەراسیۆنی سێیەم ئامانجێکی گرنگ بووە لە ناوچەی "ئوم ڕەش ڕەش" لە باشووری فەلەستین کە ئەوەشیان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامدراوە.
لە کۆتایدا ساری دەڵێت: "سێ ئۆپەراسیۆنەکە بە سەرکەوتوویی ئامانجەکانیان پێکاوە".
|