جیهان

یه‌كه‌م هه‌نگاوی تره‌مپ له‌دوای ده‌ستبه‌كاربونی ئاشكراده‌كرێت

نها نیوز – هەواڵەکان

بڕیارە دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا‌ 20ی كانوونی دووەمی 2025 دەستبەکربێت، له‌ یه‌كه‌م رۆژی دوای ده‌ستبه‌كاربونیشی ناوبراو بڕیارە کار لەسەر شەش كارنامه‌ بکات و جێبەجێییان بکات. 

بەگوێرەی رای شاره‌زایان، زۆرێك له‌ رێوشوێنه‌ پێشنیاركراوه‌كان، وه‌ك دیپۆرتكردنه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵ و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پێكهاته‌كانی حكومه‌ت، ره‌نگه‌ رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی یاسایی و لۆجستی ببنه‌وه‌.

گرنگترین ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی كه‌ تره‌مپ به‌ڵێنی دابو له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌ستبه‌كاربونیدا بیانگرێته‌به‌ر:
 
ـ لێبوردن بۆ هێرشبه‌رانی سه‌ر بینای كاپیتوڵ
له‌ 6ی كانوونی دووه‌می 2021 نزیكه‌ی چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، جه‌ماوه‌رێكی لایه‌نگرانی تره‌مپ هێرشیانكرده‌ سه‌ر بینای كاپیتوڵ، زیاتر له‌ هه‌زار و 500 كه‌س تۆمه‌تباركراون، تره‌مپ به‌ڵێنیدا له‌ زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ سزا دراون لێی خۆش بێت و به‌ "نیشتمانپه‌روه‌ری نائاسایی" ناوی برد، ته‌نها سه‌رۆكیش ده‌توانێت له‌ دادگای فیدراڵی كه‌ تاوانبارانیش ده‌گرێته‌وه‌، لێبوردن ده‌ربكات.

ـ دیپۆرتكردنه‌وه‌ی كۆچبه‌ران به‌كۆمه‌ڵ
دۆناڵد تره‌مپ به‌ڵێنیدا گه‌وره‌ترین به‌رنامه‌ی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی كۆچبه‌ران له‌ مێژووی ئه‌مریكادا ده‌ستپێبكات و تاوانباران و كۆچبه‌رانی نایاسایی بكاته‌ ئامانج و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ یاسای دوژمنی نامۆ به‌كارده‌هێنێت بۆ ئاسانكاری بۆ دیپۆرتكردنه‌وه‌، كه‌ ره‌نگه‌ پێویستی به‌ پشتیوانی سه‌ربازی و سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر هه‌بێت.

ـ ده‌ركردنی كارمه‌ندانی حكومه‌تی فیدراڵی
دۆناڵد تره‌مپ ئامانجی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ به‌ناو ده‌وڵه‌تی قوڵ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ به‌ لێسه‌ندنه‌وه‌ی پاراستنی كار له‌ كارمه‌ندانی حكومه‌تی فیدراڵی، ئه‌مه‌ش ئاسانكاری ده‌كات بۆ ده‌ركردنیان، ئه‌مه‌ش به‌ زیندووكردنه‌وه‌ی فه‌رمانێكی جێبه‌جێكاری ساڵی 2020 به‌ناوی خشته‌ی F كه‌ هه‌ندێك پۆستی خزمه‌تگوزاری شارستانی ده‌گۆڕێت بۆ پۆستی سیاسی.

ـ نه‌هێشتنی پاراستنی مافه‌كانی ره‌گه‌زگۆڕاو له‌ قوتابخانه‌كاندا
دۆناڵد تره‌مپ به‌ڵێنی داوه‌ سیاسه‌ته‌كانی ئیداره‌ی بایدن هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ كه‌ خوێندكارانی ره‌گه‌زگۆڕاو له‌ هه‌ڵاواردن ده‌پارێزن، له‌نێویاندا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پارێزگارییه‌كانی تایتڵی IX كه‌ رێگری له‌ هه‌ڵاواردنیان ده‌كات له‌ قوتابخانه‌كاندا.

ـ سه‌پاندنی باجی گومرگی
تره‌مپ به‌نیازه‌ باجی گومرگی به‌سه‌ر كاڵا هاورده‌كراوه‌كاندا بسه‌پێنێت، به‌تایبه‌تی له‌ چین و مه‌كسیكه‌وه‌، پێیوایه‌ ئه‌مه‌ یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ پاراستنی هه‌لی كاره‌كانی ئه‌مریكا و كه‌مكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بازرگانی.

ـ چاره‌سه‌ركردنی شه‌ڕی ئۆكرانیا
تره‌مپ چه‌ندینجار دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ده‌توانێت له‌ماوه‌ی یه‌ك رۆژدا شه‌ڕی نێوان روسیا و ئۆكرانیا له‌ ده‌ستبه‌كاربونیدا یه‌كلایی بكاته‌وه‌ و رایگه‌یاندوه‌، هه‌ردوولا ده‌هێننه‌ سه‌ر مێزی دانوستان بۆ كۆتاییهێنان به‌ ململانێكان.
 
2024-11-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.