جیهان

ئیسرائیل هێرشەکەی بۆسەر عێراق لەلێواری تەقاندندایە و ئەمەریکا هۆشداریی بەپەلە دەدات

نها نیوز - هەواڵەکان 

چەند سەرچاوەیەک ئاماژەیان بەوەکردووە کە ئەمەریکا گروپە چەکدارەکانی عێراق ئاگاداردەکاتەوە لەوەی وڵاتەکەیان توشی ‌شەڕی هەرێمی نەکەن.

چەند سەرچاوەیەک ئاشکرایانکردووە "ئەمەریکا ئەم هەفتەیە جارێکی دیکە پەیامێکی ئاگادارکردنەوەی بۆ گروپەچەکدارەکانی عێراق ناردووە، بەوەی کۆشکی سپی بەتەواوی نیگەرانە لە کار و کردەوەکانی ئەم دواییانەی گرووپە چەکدارەکانی عێراق.

هەربەپێی ئەو سەرچاوانە، لەپەیامەکەی ئەمەریکادا هاتووە، کۆشکی سپی نیگەرانە لە هەوڵی گروپە چەکدارەکان بۆ تێوەگلاندنی عێراق لە بازنەی شەڕی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هۆشداری داوە لەوەی کۆتاییەکەی باش نابێت.

لەوبارەیەوە پێنتاگۆن لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە "ئەو توانا سەربازییانەی کەلە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاومانکردووەتەوە تاوەکو چەند مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت".

وتوشیەتی "هەموو رێوشوێنێکی پێویست دەگرینەبەر بۆ بەرگریکردن لە هێزەکانمان، ئەگەر ئێران یان لایەنگرەکانی ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە بۆ ئەوەی پەلامارمان بدەن". 

دەشڵێت "بوونی توانا سەربازییەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا ئامانجی پاراستنی هێزەکانمان و پشتگیریکردنی ئیسرائیل و مامەڵەکردنە وەک هێزێکی رێگریکردن".

لەلایەکی دیکشەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژە بەوە دەکات "پەیامەکەیان بۆ رێبەری ئێران ئەوەیە کە نابێ پەرە بە ئاڵۆزییەکان بدات"، هاوکات جەختیشی کردەوە "واشنتۆن پشتیوانیی ئیسرائیل دەکات لە بەرگریکردن لە خۆی".

جگە لەوەش ئاژانسی "ڕۆیته‌رز" له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراق بڵاویکردووەتەوە "محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ راگرتنی هێرشیی گروپه‌ چه‌كداره‌كان كه‌ ناویان له‌ خۆیان ناوه‌ "به‌ره‌ی موقاوه‌مه‌" بۆسه‌ر ئیسرائیل، شكستی هێناوه‌ و نه‌یتوانیوه‌ باوه‌ڕیان پێ بهێنێت هێرشنه‌كه‌ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئیسرائیل".

رۆیتەرز ئەوەشی ئاشکراکردووە "سودانی ترسی له‌ په‌ره‌سه‌ندنی گرژی و ململانێكانی ناوچه‌كه‌ و تێكچوونی هاوسه‌نگییه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌یه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له‌ ئێران و ئه‌مه‌ریكا، كه‌ دوو هاوپه‌یمانی عێراقن".

سەرچاوە عێراقییەکان باسیان لەوەشکردووە کە سودانی به‌ وردی و هه‌ستیارییه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ هه‌ڵوێستی گروپه‌ چه‌كداره‌كان له‌ هێرشه‌كانیان و به‌ئامانجگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌.

 
2024-11-05
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.