ئیسڕائیل کارتی سوری بەرزکردەوە و جارێکی دیکە هەڕەشەی هێرش بۆسەر ئێران دەکات
نها نیوز - هەواڵەکان
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، وڵاتەکە بەنیازی هێرشی دووەمە بۆسەر ئێران لەئەنجامی ئەو هێرشەی کرایەسەر ماڵەکەی بنیامین نەتانیاهۆ.
تەلەفیزیۆنی 13ی ئیسڕائیلی ئاشکرایکرد "وڵاتی ئیسڕائیل بەنیازی دووەم هێرشە بۆسەر خاکی ئێران، ئەمە دوای هێرشی وڵاتی ئێران بۆ سەر ماڵەکانی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل".
تەلەفیزیۆنی 13ی ئیسڕائیلی ئەوەش دەخاتە روو "ئیسڕائیل لە چەند رۆژی رابردوودا هێرشێکی کەمەر شکێنی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی هەستیار و بەرهەمهێنای موشەکەی کرد لە ئێران، دووەم هێرشیش لە پلان و ئامادەکاریدایە و بەزووترین کات ئەنجام دەدرێت".
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 19ی ئەم مانگە، لە باکوری وڵاتی لوبنانەوە چەند درۆنێک ئاراستەی ماڵەکەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل کرا، بەڵام لەو کاتەدا سەرۆک وەزیران و هاوسەرەکەی لە ماڵەوە نەبوون.
|