جیهان

ئێران دووبارە هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ئیسرائیل دەکات

نها نیوز - هەواڵەکان

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەسەر کوشتنی فەرماندەیەکی باڵایی وڵاتەکەی هەڕەشەی توند لە ئیسرائیل دەکات و ئاماژە بەوە دەکات کە تۆڵەیەکی قورسی کوشتنی عەقید عەباس نیلفرۆشیان لێ دەکەنەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەمیانی راگەیەندراوێکیدا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی عەلی خامنەی رابەری باڵای شۆرشی ئیسلامی وڵاتەکەی و گەلی تاران و تەواوی گەلانی ئازادی خوازی جیهان دەکات، دەڵێت "کوشتنی عەقید عەباس، کاری یەکەم و کۆتایی رژێمی زایۆنسیتی ئیسرائیل نابێت و بەڵکو ئەنجامدانی کاری تاوان و کوشتنی مۆرکی ناسینەوەی ئەو رژێمەیە".

وەزارەتەکە رونیشیکردەوە "کوشتنی فەرماندەیەکی هێندە باڵای سوپای پاسداران، بەدڵنیاییەوە وەڵامی زۆر سەخت و قورسی دەبێت بۆ ئیسرائیل، بەر هەرجۆرە توانایەک کەلە بەردەستماندایە".

ئەوەش لەکاتێکدایە، عەقید عەباس نیلفرۆشیان، لە ئۆپراسیۆنەکانی ئیسرائیل لە باشوری لوبنان لە 27ی ئەیلولی رابردوودا کوژرا، لەگەڵ حەسەن نەسڕوڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا.
 
2024-10-14
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.